(ABNA24.com) سکرتێری ئەنجومەنی بالای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران وتی : وتووێژ لەگەڵ کەسێک کە وەفادار نیە بە هیچکام لە وادەو بەڵێنەکانی نەفامیەو نیشانەی لاوازی و داماوی .
" عەلی شەمخانی" دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار وچاوپێکەوتنی سەرۆک وئەندامانی کۆمسیۆنی ئابووری مەجلیسی شورای ئیسلامی وتی: ئەمڕۆ وبە خۆڕاگری خەڵکی ئێران ، دوژمن بەم بڕوایە گەیشتووە کە ناکرێ بە گەورەپیشان دانی شەبەحی خەیاڵی شەڕ ، نەتەوەی ئێران هان بدات بۆ قەبوڵ کردنی سەرشووری. شەمخانی بە دیاری کردنی دەستکەوتە بە بایخەکانی بەرهەم هاتوو لە ستراتژی خۆڕاگری چالاک وتی: ئەمرۆ دوژمن بە باشی تیگەیشتووە لە ناتوانی وناکارامەیی خۆی لە داسەپانی سیاسەتی زەخت وگوشار - وتووێژکراوە وڕێگایەک بێجگە لە جێ بە جێ کردنی تۆکمە وتەواوی وادە وبەڵێنەکانی خۆی ودابین کردنی بەبێ کەم وکاستی مافی نەتەوەی ئێران نیە . دەبیری ئەنجومەنی بالای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە دەوری دیاری کەری کۆمسیۆنی ئابووری مەجلیسی شورای ئیسلامی لە پشتیوانی لە ستراتژی خۆڕاگری چالاک لە بەرانبەر سیاسەتی زەخت وگوشاری زۆرێنەیی ئەمریکا بۆسەر خەڵکی ئێران وتی: بە گوڕانی ڕێکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرانبەر بێ بەڵێنی وپەیمان شکینی ئەمریکا وئوروپا ، کردەوە چالاک وبەرەنگاربووانەکانی لە بەشەکانی ئابووری ، سیاسی وناڤۆکی جێ بەجێ بکرێت.
/129
٢٥ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٠٧
News ID: 964278
سکرتێری ئەنجومەنی بالای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران وتی : وتووێژ لەگەڵ کەسێک کە وەفادار نیە بە هیچکام لە وادەو بەڵێنەکانی نەفامیەو نیشانەی لاوازی و داماوی .